پەرلەمانی ئێران داوایەكی رەئیسی ڕەتكردەوە

جیهان

04/10/2022     ژمارەی بینراو 1027

راچڵەكین-

پەرلەمانی ئێران، متمانەی بە محەمەد هادی زاهیدی وەفا نەبەخشی كە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران، بۆ پۆستی وەزارەتی كار و چاودێریی كۆمەڵایەتیی كاندیدی كردبوو.

لەو دەنگدانەی كە بۆ زاهیدی وەفا ئەنجامدرا، ٢٧٢ پەرلەمانتار بەشدارییان كرد، لەوانەش ١٣٦یان بە بەڵێ و ١٢٥یان بە نەخێر دەنگیان دا، نۆ پەرلەمانتار بەشدارییان لە دەنگدانەكەدا نەكرد و دوو پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.

زاهیدی وەفا كە نەیتوانی دەنگی زۆرینەی رەها كە ١٣٧ دەنگە بەدەستبهێنێت لە ئەنجوومەنەكەدا، ڤیتۆی لەسەر كرا.

باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، داوای لە حكوومەتی وڵاتەكەی كرد لە كورترین ماوەدا ناوێكی نوێ بۆ شوێنی زاهیدی وەفا بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتەكە بە وەكالەت دەست نیشان بكات.

حوجەتوڵڵا عەبدولمەلیك كە وەزیری كار و چاودێری كۆمەڵایەتیی ئێران بوو لە مانگی حوزەیراندا، دەستی لە كار كێشایەوە و محەمەد هادی زاهیدی وەفا بە وەكالەت، وەزارەتەكەی بەڕێوەدەبات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن