لەڕووداوێكی هاتوچۆدا چوار خانمە پەرستاری كورد بوونە قوربانی

کوردستان

05/10/2022     ژمارەی بینراو 1238

راچڵەكین-

لەئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەرەكی نێوان كەركوك- لەیلان لەنزیك كارگەی چیمەنتۆی لەیلان، چوار خانە پەرستاری كورد بوونە قوربانی.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ڕووداوەكە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە بووەو بەهۆیەوە خانمە پەرستارێك بەناوی ( شڤان یووسف عەبدوڵا) گیانی لەدەستداوەو و سێ كچە پەرستاری تریش بە ناوەكانی (شیلان قادر ئەحمەد، میلان شێرزاد حەسەن، خەدیجە ساڵح حوسێن) بریندار بوون، هاوكات منداڵێكی تەمەن دوو ساڵیش بە ناوی یەحیا پشتیوان لەو رووداوەدا بریندار بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن