جۆ بایدن و شی جین پینگ بۆ یەكەمجار كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵی ئەنجامدەدەن

جیهان

14/11/2022     ژمارەی بینراو 241

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكاو شی جین پینگ –ی سەرۆكی چین، كە بۆ بەشداریكردن لە لووتكەی G20 لە دوورگەی بالی باشووری ئێندۆنیزیان، بۆ یەكەمجار رووبەڕوو یەكتر دەبینن.

دیدارەكە هاوكاتە لەگەڵ ركابەری هێزی نێودەوڵەتیی نێوان ئەمریكا و چین و گرژییەكانی نێوانیان لە هەڵكشاندان لە كاتی دەستبەكاربوونی بایدن-ەوە وەك سەرۆكی ئەمریكا لە كانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە بۆ یەكەمجار سەرۆكی هەردوو وڵات رووبەڕوو یەكتر دەبینن.

چاوەڕوان دەكرێت لە دیدارەكەیاندا، پرسی تایوان، مافەكانی مرۆڤ، ركابەری ئابووریی، جەنگی رووسیا-ئۆكراینا، هەڵوێست بەرامبەر رووسیا و تەوەرەكانی پەیوەندیدار بە كۆریای باكوور تاوتوێ بكرێن و باس لە "هێڵە سوورەكان" بكرێت كە ئەم ناكۆكییانە سەرچاوەی گرژییەكانی نێوان هەردوو وڵاتن.

هەردوولا ئەو كاتەی جێگری سەرۆك بوون رووبەڕوو یەكتریان بینیووە، بەڵام لەو كاتەی جۆ بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكار بووە، تەنها دوو جار بە ئۆنلاین لەگەڵ شی كۆبووەتەوە و یەكجاریش بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوە كردووە.

شی جین پینگ لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بە درێژایی ماوەی نزیكەی دوو ساڵ و شەش مانگ سەردانی دەرەوەی چینی نەكردووە و خۆی بواردووە لە دیدار و كۆبوونەوە رووبەڕووەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن