راچڵەكین-
میدیای فەرمی توركیا بڵاویكردووەتەوە، لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی مووشەك لە ناوچەی دەروازی سنووریی ئۆنجوپنار لە كلیس، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان سەربازێك و دوو پۆلیس بریندار بوون.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، وەزارەتی بەرگریی توركیا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2022 لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە باكووری عیراق لە ناوچەكانی قەندیل، ئاسۆس، خواكورك و لە باكووری سووریا لە ناوچەكانی كانی عەرەب، تەلرفعەت، جزیر و دێرك بەشێوەیەكی سەركەوتووانە ئۆپەراسیۆنی 'چنگ شمشێر' ئەنجامدراوە.
هاوكات، هێزەكانی سووریای دیموكرات ( هەسەدە) بڵاویكردووەتەوە، لەئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا، 14 كەس شەهید بوون، هاوكات 15 سەربازی سوپای سوریا لە بۆردومانەكاندا كوژران.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە، چەندین هاووڵاتی دیكە لەئەنجامی بۆردومانەكانی توركیادا بریندار بوون.