راچڵەكین-
شەوی ڕابردوو كچێكی بەڕەگەز عەرەب لەیەكێك لەباڵەخانەیەكی گوندی لوبنانی لەهەولێر كەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو كچە بەڕەگەز عەرەبەو خەڵكی سوریایە و تەمەنی 27 ساڵ بووە، لەیەكێك لەیانە شەوانەكانی شاری هەولێر كاریكردووە.
هەرچەندە تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێر هیچ زانیارییەكیان لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام بەووتەی چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار، سێ هاوڕێی ئەو كچە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون.
ئەو ڕووداوە لەكاتێكدا دێت لەسەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لەڕوداوێكی هاوشێوەدا مەروا قەیسی كە كچێكی عەرەبی خەڵكی بەغدا بوو، لەنهۆمی 11ی یەكێك لە باڵەخانەكانی گوندی لوبنانی خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.