زانیاری نوێ لەسەر دۆخی تەندروستی ئاكام عومەر ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

29/11/2022     ژمارەی بینراو 3293

راچڵەكین-

بەرپرسێكی سەربازی یەكێتی نوێترین زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان ئاشكرا دەكات.

وەستا ڕەسوڵ، بەرپرسی مەڵبەندی پێشمەرگە و بەرپرسی  میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە لە باشوری كەركوك ئەمڕۆسێشەممە رایگەیاند:"بەپێی وتەی پزیشكەكانی دۆخی تەندروستی فەرماندە ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان زۆر باشترە و بەرەو باشتر رۆیشتووە".

رۆژی چوارشەممە 19-10-2022 هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە سەرپەرشتیی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكە بۆ ئۆپەراسیۆنێك دەچنە سنووری گەرمیان لە شارۆچكە زنانە، بەمەبەستی كێوماڵكردنی سنوورەكە و دەستبەسەرداگرتنی مۆڵگە و پاشماوەكانی داعش لە سنوورەكە، بەڵام "تۆڕێكی مین" بەهێزەكەدا دەتەقێتەوە، بەو هۆیەوە ئەندامێكی هێزەكە شەهید دەبێت و ئاكام عومەر و حەوت ئەندامی دیكە بریندار دەبن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن