سوید پەنابەرێكی باكووری كوردستان رادەستی توركیا دەكاتەوە

جیهان

03/12/2022     ژمارەی بینراو 320

راچڵەكین –

لەسەر داوای توركیا، حكومەتی سوید پەنابەرێكی باكووری كوردستان بە قۆڵبەستكراوی رادەستی ئەنكەرە دەكاتەوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، حكومەتی سوید پەنابەرێكی بەناوی محەمەد تات، كە كوردێكی باكووری كوردستانەو چەندین ساڵە لەو وڵاتە نیشتەجێیە، دەستگیركردووەو پاشان رادەستی ئەنكەرەی كردووەتەوە.

وەك میدیاكانی توركیا باسیان كردووە، ئەم پەنابەرە كوردە تەمەن 22 ساڵە، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ریزەكانی پەكەكە، لەلایەن دادگای توركیاوە فەرمانی زیندانیكردنی بۆ دەرچووە، بەو هۆیەشەوە لەساڵی 2015 هەڵاتووەو لەسوید نیشتەجێبووە.

رادەستكردنی ئەو پەنابەر كوردە لەلایەن سویدەوە، لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی ئەمنیی نێوان سویدو توركیا دێت، كە وەك مەرجی بوون بەئەندامی سوید لە ناتۆ لەسەر ئەو وڵاتە سەپێنراوە كە نابێ هیچ ئەندامێكی پەكەكە داڵدە بدات و هاوكاریی ئەو رێكخراوانە بكات كە توركیا بە رێكخراوی تیرۆریستی دەیانناسێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن