ئەردۆغان: بەدڵنیاییەوە پشتێنەی ئەمنی 30 كیلۆمەتری بەدرێژایی سنوورەكانمان تەواو دەكەین

جیهان

03/12/2022     ژمارەی بینراو 153

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری توركیا دەڵێت، وڵاتەكەی دیدگای سیاسیی و ئابووریی و سەربازیی خۆی دیاری دەكات و لە ناوچەكەدا قسەی دەڕوات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: ''ئیدی ئەم توركیایەی ئەمڕۆ توركیای جاران نییە، توركیایەكە دیدگای سیاسیی و ئابووریی و سەربازیی خۆی دیاری دەكات و بەئیرادەی خۆی دیموكراسی و پێشكەوتنەكانی گەشەپێدان بەدیدێنێت و لە ناوچەكەدا قسەی دەڕوات''.

ئەردۆغان، ئاماژەی بەوەكرد: ''لە سەردەمێكدا كە جیهان بەدەست چەندین قەیرانەوە دەناڵێنێت هەر لە پەتاوە تا جەنگ، ئێمە نەك هەر هێزی ژێرخانی خۆمان سەلماند، بەڵكو توانیمان بنیاتی سەدەی توركیاش لای هەمووان، دۆست و دوژمن بكەینە راستییەك و دانی پێدا بنێن''.

سەركۆماری توركیا باسی لەو پشتێنە ئەمنییە كرد كە بەنیازن لە پێناو پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەیدا دروستی بكەن و رایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە ئەو پشتێنە ئەمنییە ٣٠ كیلۆمەتریەیی بە درێژایی سنوورەكانمان دروست دەكەین، تەواو دەكەین. هەرگیز ئەو هێرشانە نامانگێڕنەوە لە پێداگرییمان و پاشەكشەی لێ ناكەین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن