زانیاری نوێ لەسەر ئەو ژنە ئاشكرا دەكرێت كە دوای كوشتنی تەرمەكەی بەسووتێنراوی دۆزرایەوە

کوردستان

06/12/2022     ژمارەی بینراو 1310

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین زانیاری نوێ لەسەر دۆسێی ئەو ژنەی سنووری چوارقوڕنە ئاشكرا دەكات كەلەماوەی ڕابردوودا، دوای كوشتنی تەرمەكەی بەسووتێنراوی دۆزرایەوە.

ئاسایشی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هەواڵی ئافرەتێكمان بەناوی ناسكە قادر پیرۆت بەدەستگەیشت راستەوخۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت هاتە سەرخەت و سەرجەم تیمەكانی راسپارد بۆ دۆزینەوەی، دوای چەند رۆژێك توانیمان تەرمەكەی  لە نزیك زێی بچوك بدۆزینەوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەمان بۆكردەوە.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" لەسەر كەیسەكە چەند كەسێكمان دەستگیركرد و لە كاتی لیكۆڵینەوەدا یەكێك لە تۆمەتبارەكان بەناوی ( خ، ڕ )ی تەمەن 39 ساڵ لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بەپێی ماددەی 406 راگیراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدەكرێت."


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن