سلێمانی؛ پرۆژەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لەوزەی خۆر جێبەجێدەكرێت

کوردستان

06/12/2022     ژمارەی بینراو 221

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لەچوارچێوەی گرنگیدان بەوزە نوێبووەكان و سوودوەرگرتن لەوزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، پرۆژەیەك بەتوانای 50 كیلۆوات لەسەربانی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.

ئەندازیار شادمان شكری سعید لێپرسراوی بەشی وزە نوێبووەكان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند:" لەسەر بودجەی داهاتی 8%ی كارەباو بەبڕی 62 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لەوزەی خۆر جێبەجێ دەكرێت كەتوانای بەرهەمهێنانی 50 كیلۆوات كارەبای هەیەو تێكەڵ بەكارەبای نیشتمانی دەكرێتەوە."

ئاماژەی بەوەشكردووە:" پرۆژەكە پێكهاتووە لەدانانی 96 پەناڵ لەجۆری لۆنگی 530 وات و هێڵی پەناڵەكانیش لەجۆری گەڵڤەنایزەو بەشێوەی راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێت."

بەشی وزە نوێبووەكان یەكێكە لەبەشەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كە گرنگی زۆر دەدات بە بەرهەمهێنانی كارەبا لەوزە نوێبووەكان و توێژینەوەی زانستی زۆری لەبەردەستدایە لەوبارەیەوە لەئێستادا ئەو هاووڵاتیانەی كە خوازیاری دانانی ئەم سیستەمەن دەتوانن سەردانی ئەو بەشە بكەن لەناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و سەرجەم زانیاری و رێنماییەكان لەوان وەربگرن.

حكومەتی هەرێم بڕیاری داوە هەر كەسێك پرۆژەی سۆلار دابنێت دەتوانێت تێكەڵ بەكارەبای نیشتمانی بكات و مانگانە لێدەركردنی بۆ بكات لەسەرفیاتی كارەبا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن