هانزی فلیك لەراهێنەرایەتی مانشافت كشایەوە

وەرزش

06/12/2022     ژمارەی بینراو 194


راچڵەكین-

یەكێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا (DFB)، دەستلەكاركێشانەوەی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكە، هانزی فلیك-ی راگەیاند.

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ماڵئاوایی لە جامی جیهانی فیفا ٢٠٢٢ كرد كە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، یەكەم دەستلەكاركێشانەوەی ئاست باڵا لە ریزەكانی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتەدا روویدا.

لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیاوە بڵاوكراوەتەوە، جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە لەگەڵ هانزی فلیك رێككەوتوون لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پێشوەختی گرێبەستەكەی كە تا ساڵی ٢٠٢٤ بوو.

سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا، بێرند نیوندرۆف ئاماژەی بەوە كرد، هانزی فلیك لە ٢٠٠٤ەوە تا ئێستا خزمەتی كردووە و رایگەیاند: "هەرچەندە لە چەند پاڵەوانێتییەكی ئەم دواییانەدا ئامانجی بەدەست هێنا، بەڵام لە كاتە خۆشەكانیشدا خزمەتی كردووە، تەنانەت لە كاتە پڕ گێژاوەكانیشدا هەردەم شوێن ئامانج و دیدگای خۆی كەوتووە و جێدەستی دیارە لە یەكێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیادا، بەناوی كارمەندانی یەكێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیاوە سوپاسی هانزی فلیك دەكەم بۆ ئەو كارانەی بۆ ئێمە و تۆپی پێی ئەڵمانیا ئەنجامیداوە''.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن