دەقی ئەو بڕیارانە لەبارەی خانەنشینانی هەرێم لەدادگای فیدراڵی دەركران بڵاوكرایەوە

کوردستان

06/12/2022     ژمارەی بینراو 586

راچڵەكین-

دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق دەقی ئەو بڕیارەی بڵاوكردەوە كە لە كۆتایی مانگی رابردوودا سەبارەت بە خانەنشینانی ھەرێم دەریكرد.

 رۆژی 23ی 11ی 2022 دادگای باڵای فیدڕاڵی دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بە دۆسێی خانەنشینانی هەرێم دەركرد و، بڕیاری دا بە پابەند كردنی دەسەڵاتی هەرێم بە كاركردن بە یاسای خانەنشینیی یەكگرتوی عیراق ژمارە ٩ی ساڵی 2014ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی مادەی (٩٤)ی دەستوری عیراق، بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی بنبڕ و پابەندكەرن بۆ سەرجەم دەسەڵاتەكان. هەروەها بەپێی مادەی (٣٦)ی پەیڕەوی ناوخۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٢، جێبەجێ نەكردنی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی خاوەنەكەی دووچاری لێپرسینەوەی سزایی دەكاتەوە.

دەقی بڕیارەكان: 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن