وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی نوێ دەردەكات

کوردستان

06/12/2022     ژمارەی بینراو 647


راچڵەكین-

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی نوێ دەردەكات لەبارەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم.

وەزارەیت پەروەردە لەنوێترین بڕیاریدا دەسەڵاتی بە بەڕێوەبەری  ئەو قوتابخانانە داوە كە خوێندكاری پێكهاتەی ئێزدی و كریستیانیان هەیە، خشتەی تاقیكردنەوەكان بەشێوەیەك رێكبخەن كەلەگەڵ بۆنەو جەژنەكانی ئەو  پێكهاتانەدا بگونجێت.

هاوكات وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە رۆژی 17-12 كە تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی تێدا ئەنجامدەدرێت و هاوكاتە لەگەڵ رۆژی ئاڵادا " تەنها لەو رۆژەدا" تاقیكردنەوەكان كاتژمێرێك دوابخرێن و مەراسیمی رۆژی ئاڵا ئەنجامبدرێن و دواتر تاقیكردنەوەكان بەڕێوەبچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن