کۆمەڵێك بڕیاری گرنگی دیکە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەدرێت

عێراق

23/01/2023     ژمارەی بینراو 433

راچڵەکین –

دوای دوورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەڕیوەبەری بانکی بازرگانی، چاوەڕوان دەکرێت کۆمەڵێک بڕیاری دیکە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، محمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، مستەفا غالیب، پارێزگاری بانکی ناوەندیی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و بەڕێوەبردنی بانکەکەی بە وەکالەت بە عەلی عەلاق سپارد. هاوکات بەڕێوەبەرەی بانکی بازرگانیشی خانەنشین کرد و بیلال حەمدانی وەك بەڕێوەبەری بانکەکە دەستنیشان کرد.

لەو بارەیەشەوە هیشام ریکابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاویکردەوە، دوای گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆ، حکومەت کۆمەڵێک بڕیاری دیکەی گرنگ دەدات بۆ ئەوەی وردە وردە دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

ریکابی هیچ روونکردنەوەیەکی زیاتری دەربارەی بڕیارەکان نەدا.

پێشتر راوێژکاری ئابووری سوودانی رایگەیاندبوو نرخی 100 دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ 147 هەزار دینار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن