یەدەگی نەوتی عیراق شەش ملیار بەرمیل زیادیکردووە

ئابوری

23/01/2023     ژمارەی بینراو 132

راچڵەکین –

وەزارەتی نەوتی عیراق جەختدەکاتەوە لە زیادبوونی یەدەگی نەوت و گازی سروشتی و ئەوەش پێگەی عیراق بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان بەهێز دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، حەیان عەبدولغەنی وەزیزی نەوتی عیراق رایگەیاند، گۆڕینی پێشبینییەکانی یەدەگی وزە بۆ یەدەگی راستەقینە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پێگەی عیراق لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت و گازدا.

راشیگەیاند کە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدا توانیویانە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا شەش ملیار نەوتی خام و 32 ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی بۆ یەدەگی عیراق زیادبکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن