ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

ئابوری

24/01/2023     ژمارەی بینراو 535

راچڵەکین –

ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی سەرۆکایەتییەکان و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەینێ چوارشەممە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ خانەنشینی پێشمەرگە مووچەی مانگی 12ی 2022 وەردەگرن.

سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کۆتایی دێت و فەرمانبەران لە چاوەڕوانیی راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی یەکی 2023 دەبن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن