تەندروستی جیهانیی هۆشداری دەدات: ئەم شروبە ژەهراوییە مەدەن بە منداڵەکانتان

تەندروستی

24/01/2023     ژمارەی بینراو 933

راچڵەکین –

رێکخراوی تەندروستی جیهانیی هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی جۆرە شروبێکی کۆکە، لە بووەتە هۆی مردنی سەدان منداڵ.

رێکخراوەکە رایگەیاند لە 2022دا زیاتر لە 300 منداڵی تەمەن خوار پێنج ساڵ لە گامبیا و ئێندەنوزیا و ئۆزبەکستان  بە هۆی بەکارهێنانی جۆرە شروبێکی کۆکە گیانیان لەدەستداوە کە مادەی کیمیاوی ئیسیلین گلایکولیان تێدایە.

روونیشیکردەوە کە ئەو ماددە ژەهراوییانە دەبنە هۆی دروستکردنی گرفت بۆ گورچیلەی منداڵ و پاشان گیانلەدەستدانی، تەنانەت ئەگەر بە رێژەیەکی کەمیش لە شروبەکاندا هەبێت، بۆیە بەهیچ جۆرێک نابێت بەکاربهێندرێت.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە 194 وڵاتە ئەندامەکەی رێکخراوەکە کرد رێکاری پێویست بۆ رێگرتن لە بلاوبوونەوەی ئەو دەرمانە بگرنەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن