تورکیا ١١ کۆچبەری دیپۆرت کردەوە

جیهان

25/01/2023     ژمارەی بینراو 104

راچڵەکین –

لە پارێزگای کۆجائەلی باكووری رۆژئاوای توركیا، ١١ کۆچبەری نایاسایی دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای کۆجائەلی، ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی لە شارەکەدا بەردەوامە.

لەو چوارچێوەیەشدا ١١ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کۆجائەلی و پاریزگاکانی دەوروبەری دەستگیر کرابوون، رادەستی ناوەندی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران کران.

دوای کۆتاییهاتنی رێکارەکان، کۆچبەرەکان دیپۆرتی وڵاتەکانیان کرانەوە.

بەڵام ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن