دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسایی بوونی ڕەوانەكردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە بڕیاریدا

عێراق

25/01/2023     ژمارەی بینراو 316


راچڵەکین -

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارەکانی حکومەتی پێشووی عیراقی بە نایاسایی وەسفکرد کە تایبەت بوون بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان.

مستەفا سنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیدا شەش بڕیاری حکومەتی پێشوو بە نایاسایی لەقەڵەمدران کە بە هۆیەوە لە ساڵی 2022دا پارە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.

ئەوەشیخستەڕوو کە دادگای فیدراڵی بڕیارەکانی ناردنی پارەی بۆ هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆ و دەستوور و یاسای بودجەی گشتی لەقەڵەمداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن