دەسەڵاتی فەڵەستین كۆتایی بە هەماهەنگییە ئەمنییەكان لەگەڵ ئیسرائیل دەهێنێت

جیهان

27/01/2023     ژمارەی بینراو 114

فۆتۆ/ aa

راچڵەكین-

سەرۆكایەتی فەڵەستین رایگەیاند بەهۆی كوشتنی نۆ هاوڵاتی فەڵەستینی لە ئەنجامی هەڵكوتانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر كەمپی پەنابەرانی جەنین لە كەناری رۆژئاوای داگیركراو، كۆتایی بە هەماهەنگییە ئەمنییەكان لەگەڵ ئیسرائیل دەهێنێت.

سەرۆكی فەڵەستین، مەحمود عەباس لە كۆشكی سەرۆكایەتی لە رامەڵڵا سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سەبارەت بە رووداوەكانی جەنین كرد.

وتەبێژی سەرۆكایەتی فەڵەستین، نەبیل ئەبو ردینە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە دوای كۆبوونەوەكە ئاشكرایكرد، ئیدارەی فەڵەستین كۆتایی بە هەماهەنگە ئەمنییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل هێناوە.

نەبیل ئەبو ردینە ئاماژەی بەوە كرد، بەپێی ماددەی حەوتەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بانگهێشتی كۆبوونەوە دەكەن و ئیدارەی فەڵەستین داواكاری پێشكەشی سەرجەم رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات.

ئەبو ردینە ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە رووداوەكانی جەنین داواكاری پێشكەشی دادگای سزای نێودەوڵەتی دەكەن و رایگەیاند، مەحموود عەباس بۆ رێككەوتن لەسەر كۆدەنگییەكی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل سەرجەم گرووپە فەڵسەتینییەكانی بانگهێشتی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی كردووە.

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی كە ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە كوژراون بۆ ١٠ فەڵەستینی بەرزبووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن