کەشناسی: شەپۆلێکی نزمە پاڵەپەستۆ بە بەفر و بارانەوە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە

کوردستان

29/01/2023     ژمارەی بینراو 198

راچڵەکین –

شەپۆلێکی نزمە پاڵەپەستۆ بە بەفر و بارانەوە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە کە پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکەی تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست لە ئێستادا ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە و دەبێتە هۆى شەپۆلێکى باران بارین و بەفر بارین لە سەر ناوچەکەمان و تا رۆژى پێنجشەممە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت.

روونیشیکردەوە، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست کە بارستە هەوایەکى سارد یاوەرى دەکات لە ماوەى رۆژانى سێشەممە وچوارشەممە کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە زیاتر دەبێت و پلەکانى گەرما زیاتر روو لەنزمبوونەوە دەکات.

راشیگەیاند هەر لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە باران بارین لە کاتى جیا جیا دەبارێت و چڕترین ماوەى دابارین لە رۆژى سێشەممە و چوارشەممە دەبێت .

سەبارەت بۆ کەشوهەوای پێشبینیکراوی سبەینێش رایگەیاند  ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین لە تەواوى ناوچەکەمان و بەفر بارین لە سەر ناوچە شاخاوییەکان.

ئەوەشیخستەڕوو کە ئاستى دابارین لە دواى نیوەرۆ و ئێوارەدا زیاتر دەبێت و لە شەودا هەندێک جار لێزمە باران دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى
سۆران : 4 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن