فەرمانی راپێچکردنی شاخەوان عەبدوڵا بۆ بەردەم دادگا دەرکرا

کوردستان

29/01/2023     ژمارەی بینراو 733

راچڵەکین –

دادگای لێکۆڵینەوەی سێیەمی کەرخ، فەرمانی راپێچکردنی بۆ شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەردەم دادگا دەرکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای کەرخ لە سەر سکاڵایەکی دادگای باڵای فیدراڵی، فەرمانی راپێچکردنی شاخەوان عەبدوڵای بۆ بەردەم دادگا دەرکرد.

لە سکاڵاکەدا شاخەوان عەبدوڵا تۆمەتبارکراوە بە تانەدان لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دەستوەردان لە کاروباری دادگای فیدراڵی و پێشێلکردنی ئەو بڕگە دەستووری و یاساییانەی جەخت لە رێزگرتن لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکەنەوە.

هۆکاری سکاڵاکە بۆ لێدوانەکانی شاخەوان عەبدوڵا لە دژی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەگەڕێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن