پۆلیسی هەڵەبجە روونكردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی گەنجێك دەدات

کوردستان

29/01/2023     ژمارەی بینراو 173

راچڵەكین –

پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو گەنجەی كە بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسكیلەكەی لە گوندێكی سنووری ناحیەی سیروان، بریندار بوو، بەهۆی سەختیی برینەكەی گیانی لەدەستدا.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووە، بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی گەنجێكی دانیشتووی شاری هەڵەبجە بەناوی بەڵێن ئەرسەلان حەمە مراد، بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆرسكیلەكەی لە گوندی چاوگی سەر بە ناحیەی  سیروان، بریندار بوو، رەوانەی نەخۆشخانەی شار كرا، بەڵام دوای یەك رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەكە، بەهۆی سەختیی برینەكەی گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەكردووە، دۆسییەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكەو هۆكاری مردنی گەنجەكە، كراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن