راچڵەکین –
هۆکارەکانی سەرگێژخواردن چین و چ کاتێک حاڵەتەکە مەترسیدارە
و پێویستە فەرامۆش نەکرێ؟؟
هۆکارەکانی سەرگێژخواردن زۆرن وەکو:
1-ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه له گوێچكه دروست
ده‌بن و ده‌بنه هۆی سه‌رگێژخواردن زۆرن،وه‌كو:
سه‌رگێژخواردنی به‌ین به‌ینی بێ وه‌ی Benign paroxysmal positional vertigo
-نه‌خۆشی مینییره Mènier`s disease
-هه‌وكردنی كه‌ناڵ و بۆشاییه‌كانی ناو گوێچكه‌ش،كه
پێی ده‌وترێ Labyrinthitis له‌وانه‌یه ببێته هۆی سه‌رگێژخواردن.
-هه‌وكردنی به‌كتریایی یان ڤایرۆسی درێژخایه‌نی
گوێچكه‌ی ناوه‌وه هۆكارێكی تری ئه‌م حاڵه‌ته‌یه.
-هه‌وكردن یان شێرپه‌نجه‌ی ئه‌و ده‌ماره هه‌ستانه‌ی
كه په‌یامه‌كان ده‌گوازنه‌وه بۆ مێشك بۆ نموونه ده‌ماری ژماره 8 له‌وانه‌یه بێته
هۆی سه‌رگێژخواردن.
2-نه‌خۆشیه‌كانی مێشكیش هۆكاری ترن بۆ سه‌رگێژخواردن
وه‌كو سه‌رشكان و شه‌قیقه و رەق بوونی دەمارەكان
و خوێنبه‌ربوونی بنكه‌ی مێشك و جه‌ڵته‌ی مێشك و پاركینسۆن و شێرپه‌نجه‌كانی مێشك
له‌وانه‌یه ببنه هۆی سه‌رگێژخواردن.
3-هه‌ندێ نه‌خۆشی گشتی جه‌سته و ده‌روون له‌وانه‌یه
یه‌كێك له ناڕه‌حه‌تیه‌كه‌یان سه‌رگێژخواردن بێت وه‌كو دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و
دابه‌زینی شه‌كری خوێن وكه‌مخوێنی و بەرزبونەوەی کالسیۆم هه‌وكردن و هه‌ندێ نه‌خۆشی
ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ و دڵه‌ڕاوكێی سه‌خت،ئه‌مه
جگه له كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌ندێ داووده‌رمان.
4-هه‌ندێ كه‌س تووشی سه‌رگێژخواردنی فسیۆلۆژی
ده‌بن له‌كاتی یان دوای سواربوونی سیاره و فڕۆكه و به‌له‌م ،به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر
زۆر سه‌یری شته‌كانی ده‌وروبه‌ریان بكه‌ن و دووری و نزیكی شته‌كان له چاو و له مێشك
تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان ده‌كات.. خه‌ڵكیش هه‌یه له‌كاتی سه‌یركردنی خواره‌وه له‌سه‌ر
به‌زراییه‌كی زۆر ئه‌م ناڕه‌حه‌تیه‌یان بۆ دێت.
-شایەنی باشە هەندێ جار سەرگێژخواردن مەترسیدارە
و پێویستی بە پشکنینی تر هەیە؛ ئەگەر سەرگێژخواردنەکە زۆر سەخت بێ و لە ٤٨ کاتژمێر
زیاتر بێت و سەریەشە و ڕشانەوەی زۆر لەگەڵ بێت، یاود بێهێزبوونی پەلەکان و لەدەستدانی
بینین یان بیستنی لەگەڵ بێت، سەرگێژخواردنی سەخت لەکەسانی بەساڵاچوو و نەخۆشانی شەکرە
و زەخت حاڵەتێکی سادە و پێویستی بە پشکنینی تایبەتە.
بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەکتان
د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە