بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سەمای دوو كەس لەتاران هەرا دەنێتەوە

هەمەڕەنگ

01/02/2023     ژمارەی بینراو 783


راچڵەكین-

بڵاوبوونەوەی سەماكردنی ژن و مێردێك لەگۆڕەپانی ئازادی لەتاران-ی پایتەختی ئێران، هەرا دەنێتەوە.

ڤیدیۆی سەماكردنەكە لەلایەن خودی ئەو ژن و مێردەوە لە ئینستاگرامەیان بڵاوكراوەتەوە، ئەوەش دەسەڵاتدارانی ئێرانی توڕەكرد، هەربۆیە بە تۆمەتی بانگەشەكردن كردن بۆ كردەوەی ئابڕووبەرانەو دژایەتیكردنی رژێم دەستگیركران و بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادران.

ئاستیاش حەقیقی تەمەن 21 ساڵ و ئەمیر محەمەد ئەحمەدی تەمەن 22 ساڵ، ئەو ژن و مێردە ئێرانیەن كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە سزادراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن