موقتەدا سەدر هۆكاری بومەلەرزەكەی توركیاو بەشێك لەوڵاتانی عەرەبی ئاشكرا دەكات

عێراق

06/02/2023     ژمارەی بینراو 3440


راچڵەكین-

رێبەری ڕەوتی سەدر هۆكاری ئەو بومەلەرزەیە ئاشكرا دەكات كە توركیا و چەند وڵاتێكی عەرەبی و ئیسلامی گرتەوە.

موقتەدا سەدر لە تویتێكدا دەڵێت:" ئەگەر بهاتبایە وڵاتانی عەرەبیی و ئیسلامی هەڵوێستێكی شەرەفمەندانەیان هەبوایە، دژی ئەو سنوربەزاندنە بۆگەنەی كە گەیشتە ئاستی سووتاندنی كتێبە ئاسمانییەكان، بەكەمترین هەڵوێست وەك داخستنی باڵیۆزخانەكانی سوید لەولاتەكانیان یاخود كەمكردنەوەی ئاستی دبلۆماسی، ئەوا خوادەی گەورە پەیامی ( بومەلەرزە وێرانكەرەكەی) بۆ هەندێك لەوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی وەك توركیا، سوریا، لوبنان و ئوردن تەنانەت عیراقیش نەدەنارد، كە كاریگەری هەندێك لەو بومەلەرزانەی بەركەوت، هەرچەندە بەشێك لەگەلەكەی هەڵوێستێكی شەرمنانەیان نیشاندا بۆ پشتیوانیكردن لە قورئان، وەك ئەوەی قورئان بۆ كەسانی تر بێت نەك ئێمە."

ئەو پەیامەی موقتەدا سەدر لەكاتێكدا دێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، زنجیرەیەك بومەلەرزەی بەهێزو وێرانكەر توركیاو سوریایان هەژاند كە بەپێی ئامارە ناكۆتاكان تائێستا لەهەردوو وڵات نزیكەی چوار هەزار كەس گیانیان لەدەستداوەو لانی كەم 12 هەزاری تر برینداربوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن