لیستی یاریزانانی بەرشلۆنە بۆ یارییەکەی ڤیاریاڵ

وەرزش

11/02/2023     ژمارەی بینراو 404

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی ڤیاڕیال ڕاگەیاند کە بڕیارە سبەی یەکشەممە لە گەڕی 21ی خولی ئیسپانیا ئەنجام بدرێت.

بەرشلەلۆنە بۆ ئەم یارییە بەهۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت لە هەردوو یاریزان عوسمان دیمبلی و سێرجیۆ بۆسکێتس.

 

بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ لە ڕیزبەندی یەکەمی خولی ئیسپانیادایە و بە 8 خاڵ لە پێش ڕیاڵ مەدریدی دووەمەوەیە.

لیستی یاریزانانی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی ڤیاریاڵ :

تێر شتیگن، ئاراوخۆ، گاڤی، پێدری، لیڤاندۆڤسکی، ئەنسو فاتی، فێران تۆرێس، ئیناکی پێنا، کریستینسن، مارکۆس ئەلۆنسۆ، جۆردی ئەلبا، کیسی، سێرجی ڕۆبێرتۆ، دی یۆنگ، ڕافینیا، کۆندێ، ئێریک گارسیا، باڵدی، پابلۆ تۆرێ، ئارنۆ تێناس ، ئالارکۆن.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن