نیشانەكانی پێش روودانی جەڵتەی دڵ چین؟

تەندروستی

13/02/2023     ژمارەی بینراو 749

راچڵەکین -

جەڵتەی دڵ بەیەكێك لەو كێشە تەندروستیانە دادەنرێت كە تووشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی مردنی كتوپڕ.

جەڵتەی دڵ كاتێك ڕوودەدات كە رۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بوەستێت بەهۆی كۆبونەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵ و مەوادی دیكە لەشادەمارەكان.

كۆمەلێك نیشانەی دیار هەیە كەئاماژەن بۆ روودانی جەڵتەی دڵ ئەوانیش:

 1- گێژبوون و هیلاكی: - نابێت رێژەی نائاسایی هیلاكی و گێژبوون پشتگوێ بخرێت كەئەوانە بە نیشانەی سەرەكی ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ دادەنرێت، بۆ نمونە سادەترین كاری وەك رێكخستنی شوێنی نوستن یان خۆشۆردن ببێتە ئەركێكی قورس.

2- بوونی ئازار لەسك: - پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵی كتوپڕ لەهەندێك كاتدا هەست بە ئازاری توند لەناوچەی سك دەكرێت كەهەندێك كات دڵتێكەڵهاتن و ئاوسان و تێكچوونی گەدەی لەگەڵ دەبێت.

3- ئازاری سنگ: - هەستكردن بەفشارێكی زۆر لەناوچەی سنگ ناوبەناو لەگەڵ ئازارێكی توند و بێزاركەر نیشانەی پێشوەختی جەڵتەی دڵ دادەنرێت و هەروەها پێدەچێت هەندێك نیشانەی دیكەی لەگەڵ بێت لەقۆڵەكان و مل و شانەكان و گەدە.

4- هەناسەتوندی: - پێش شەش مانگ لەتووشبوون بەجەڵتەی دڵ مرۆڤ هەست بە هەناسەتوندی بەردەوام دەكات لەگەڵ هەستكردن بەبێ توانایی بۆ هەڵمژینی هەوای پێویست و ئەوەش دەبێتە هۆی گێژبوون و تێكچوونی هاوسەنگی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن