راچڵەكین ـ
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌نێت" چاودێری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی غاز و بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غاز ده‌كه‌ن و گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كراوه".
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" به‌وردی چاودێری سه‌رجه‌م كارگه و بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غازی ماڵان له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین و نرخی غازی ماڵان نرخه‌كه‌ی وه‌ك خۆیه‌تی و پێویسته به نرخی حه‌وت هه‌زار و (500) دینار بگاته ده‌ستی هاوڵاتیان".
وتیشی" له دوو رۆژی رابردودا غازی پێویست هاتوه‌ته شاری سلێمانی و گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر كارگه و بریكارێك به‌نرخی زیاتر له نرخی دیاریكراو غازی ماڵان بفرۆشێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئاشكراشی كردووە، لە کاتی هەبوونی کاڵاوشمەکی خراپ وماوەبەسەرچوو یاخودگەیاندنی سکاڵا دەتوانن لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک یاخود ژمارە تەلەفونی (07708677777) پەیوەندی بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەهاوبەشەکانییەوە بکەن.