راچڵەكین –
بەگوێرەی نوێترین ریزبەندی بۆ بەهێزترین دراوەكانی جیهان، چوار دراوی عەرەبی لەسەرووی ریزبەندییەكە دێن و دۆلاری ئەمریكیش بۆ پلەی 10یەم دابەزی.
گۆڤاری فۆربس-ی ئەمریكی، لیستێكی بەناوی بەهێزترین دراوەكانی جیهان بڵاوكردەوە، كە ژمارەیان 180 دراوەو لە جیهاندا كاریان پێدەكرێت و بەشێوەیەكی یاسایی لەلایەن بانكی نێودەوڵەتی و دامەزراوە داراییەكانی دیكەی جیهانەوە دانیان پێدانراوە، ریزبەندییەكەش پشتی بەستووە بە هێزی كڕینی ئەو دراوانە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی.
بەگوێرەی ریزبەندییەكە، دیناری كوەیتی لە پلەی یەكەم دێت وەك بەهێزترین دراوی جیهان، كە بەهای یەك دینار بەرامبەرە بە سێ دۆلارو 26 سەنت.
لەپلەی دووەمیش، دیناری بەحرێنی دێت، كە بەهای یەك دینار بەرامبەرە بە دوو دۆلارو 65 سەنت.
هاوكات ریال-ی عومانی (2.60 دۆلار) و دیناری ئوردنی (1.41 دۆلار) لەپلەی سێیەم و چوارم دێن، دۆلاری ئەمریكیش كە بەربڵاوترین دراوی جیهانەو لە سەرانسەری جیهاندا كاری پێدەكرێت، لە پلەی 10یەمی ریزبەندییەكە دێت.
ریزبەندی 10 بەهێزترین دراوەكانی جیهان:
1- دیناری كوەیتی: 3.26 دۆلار
2- دیناری بەحرەینی: 2.65 دۆلار
3- ریال-ی عومانی: 2.60 دۆلار
4- دیناری ئوردنی: 1.41 دۆلار
5- پاوەند: 1.20 دۆلار
6- دۆلاری دورگەی كایمان: 1:20 دۆلار
7- پاوەندی جەبەل تارق: 1.20 دۆلار
8- فرەنكی سویسری: 1.7 دۆلار
9- یۆرۆ: 1.7 دۆلار
10- دۆلاری ئەمریكی