ئۆكراینا دەبێتە سێیەم گەورەترین هاوردەكاری چەك لە جیهاندا

جیهان

13/03/2023     ژمارەی بینراو 223

راچڵەكین-

بەپێی راپۆرتێكی پەیمانگای نێودەوڵەتیی ستۆكهۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتی (SIPRI) دەربارەی گواستنەوەی جیهانیی چەك، ئاماژە بەوە كراوە كە جەنگی رووسیا-ئۆكراینا رێگای بۆ ناردنی بڕێكی گرنگی هاوكاری سەربازیی لە ئەمریكا و ئەورووپاوە بۆ كیێڤ كردووەتەوە. ئەوەش وایكردووە ئۆكراینا ببێتە سێیەم گەورەترین هاوردەكاری چەك لە جیهان لە ساڵی ٢٠٢٢.

ئۆكراینا، لە ساڵی ١٩٩١ لە كاتی هەڵوەشانەوەی یەكێتی سۆڤێت سەربەخۆیی بەدەستهێنا و تاكو كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ چەندین چەكی گەورەی هاورەدەكرد. بەڵام ئەم دۆخە لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگی رووسیا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ بۆسەر ئۆكراینا بە شێوەیەكی بەرچاو گۆڕا.

راوێژكاری پێشكەوتووی پرۆگرامی گواستنەوەی چەك لە پەیمانگای نێودەوڵەتیی ستۆكهۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتی (SIPRI) ، پیتەر وێزمان رایگەیاند:" سەرەڕای ئەوەی ساڵی رابردوو گواستنەوە چەك لەسەر ئاستی جیهان كەمبوونەوەی بەخۆوە بینیبوو بەڵام بەهۆی گرژییەكانی نێوان رووسیا و وڵاتانی دیكەی ئەورووپا، هەناردەكردنی چەك بۆ ئەورووپا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە."

وێزمان، ئاماژەی بەوەش كرد، لەدوای داگیركردنی ئۆكراینا لەلایەن رووسیاوە وڵاتانی ئەورووپا ویستوویانە بە شێوەیەكی زیاتر و خێراتر چەك هاوردەبكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن