راچڵەكین-
بەهۆی شەپۆلی بارانی بەخوڕو لافاوەوە كەچەند رۆژێكە باكوری كوردستانی گرتووەتەوە، تائێستا 17 كەس گیانیان لەدەستداوە.
میدیای توركیا بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی دوێنێ لە درێژەی گەڕانی تیمەكان لە شارۆچكەی ئەیوبییە لە ناوەندی شاری رووها، تەرمی كەسێكی دیكە لە مۆڵێكدا دۆزرایەوە، كە ژێرزەمینەكەی بە ئاوی لافاو پڕ ببوو.
بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسیی توركیا، بۆ ماوەی پێنج رۆژی داهاتوو لەو ناوچانەی 6ی شوبات بوومەلەرزە لێیدان، باران دەبارێت.