ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەرزدەبێتەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 269

راچڵەكین -

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی كە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوەكە نزیكەی سێ مەتر بەرزبووەتەوە.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، بارنبارینەكەی دوو رۆژی رابردوو كاریگەری زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكە هەبووە، بەشێوەیەك كە رۆژی چوارشەممە 8-3-2023، كۆی ئاوی ناو بەنداوەكە ملیارێك و 46 ملیۆن مەترسێجا بووە، بەڵام ئەمڕۆ هەینی گەیشتووەتە ملیارێك و 157 ملیۆن مەتر سێجا.

بەنداوی دەربەندیخان، كە یەكێكە لە بەنداوە گەورەو گرنگەكانی هەرێمی كوردستان، توانای گلدانەوەی دوو ملیار و 570 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی گرتنەوەری ئاوی سیروان لەلایەن ئێرانەوە، كە بەدابینكەری سەرەكیی ئاوی بەنداوەكە دادەنرێت، بڕی ئاوی عەمباركراوی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن