کاتی پەسەندکردنی بوودجە ئاشکرا دەکرێت

عێراق

18/03/2023     ژمارەی بینراو 352

راچڵەکین –
پێشبینی دەکرێت پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز پرۆژە یاسای بوودجە پەسەند بکرێت کە بە گەورەترین بوودجە دادەنرێت لە مێژووی عیراقدا.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "سەباح" رایگەیاند: لەو بڕوایەدایە کە بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی عیراق پەسەند بکرێت.

بوودجەی ئەمساڵ بە گەورەترین بوودجە دادەنرێت لە مێژووی عیراقدا کە لە 197 ترلیۆن دیناری زیاترە، لەسەر ئەو بنەمایە دارێژراوە کە نرخی یەك بەرمیل نەوت 70 دۆلار بێت و قەبارەی کورتهێنانیش بە 63 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە.

لایخۆشیەوە باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند: پرۆژە یاساکە، جێبەجێکردنی پرۆژە و دابینکردنی ژێرخانی و خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتییان گەرەنتی دەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن