ڕاچڵەکین سپۆرت -
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی یانەکەی بۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە.
سبەینێ یەکشەممە کاتژمێر 11:00 ی شەو لە یارییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانی و لە هەفتەی 26 دا لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.
یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم یارییەدا بە پێکهاتەی تەواوە گەشتی شاری بەرشەلۆنە دەکات، تەنها ئەلابای نەمساوی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری بکات.
لیستی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بۆ کلاسیکۆ:
گۆڵپارێزەکان : کۆرتوا - لۆنین - لۆپێز.
بەرگریکارەکان: مێندی - ناچۆ - میلیتاو - ڕۆدیگێر - کارڤاخال - ڤاییخۆ - ئۆردۆزیۆلا - ڤازکێز.
ناوەندەکان: کرۆس - مۆدریچ - کاماڤینگا - چوامینی - ڤالڤێردی - سیبایۆس.
هێرشبەرەکان: ڤینییسیۆس - هازارد - ئەسینیسۆ - ڕۆدریگۆ - ماریانۆ - بێنزێما.