ڕاچڵەکین سپۆرت -
چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی یاریزانە بانگهێشتراوەکانی یانەکەی بۆ بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاوکردەوە.
سبەینێ یەکشەممە کاتژمێر 11:00 ی شەو لە یارییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانی و لە هەفتەی 26 دا لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لەم یارییەدا چاڤی هێرناندێز لە تواناکانی هەردوو ئەستێرەی یانەکەی عوسمان دیمبلی و پێدری بەهۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت.
بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی 65 خاڵ لە پێشەنگی خولەکەیە و ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ لە رێزبەندی دووەمی لا لیگایە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بەرشەلۆنە بۆ یاریی کلاسیکۆ:
تێر شتیگن - ئاراوخۆ - بۆسکێتس - گاڤی - لیڤاندۆڤسکی - فاتی - فیران تۆرێس - پینا - کریستنسن - ئەڵۆنسۆ - ئەلبا - کیسێ - ڕۆبێرتۆ - دی یۆنگ - ڕافینیا - کۆندی - ئیریک گارسیا - باڵدی - پابلۆ تۆریس - تیناس - ئەلارکۆن.