راچڵەکین
–
بەیانی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز، پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستانی هەژاند.
ماڵپەڕی
سهرۆكایهتیی ئیدارهدانی كارهسات و دۆخە لهناكاوەکانی تورکیا
"ئافاد" بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٠٨:٤٥ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤٫٣
پلە لە پارێزگای مەڕەش روویدا.
راشیگەیاند:
چەقی بوومەلەرزەکە قەزای ئۆنیکیشوبات سەربە مەڕەش بووە و لە قوڵایی ٦٫٩٤
کیلۆمەتردا روویداوە.