راچڵەکین –
وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند: ژمارەی سامانی ئاژەڵ
20 ملیۆن و 426 هەزار سەر ئاژەڵی تێپەڕاندووە و موسڵ لە ریزی یەکەمی پارێزگاکاندایە
لە رووی ئاژەڵدارییەوە.
ئەمڕۆ شەممە، وەلید محەمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی سامانی
ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند: تا ناوەڕاستی ئەم مانگە ژمارەی ئاژەڵ
گەیشتووەتە 20 ملیۆن و 426 هەزار و 481 سەر ئاژەڵ.
روونیشیکردەوە کە لەو ژمارەیە 16 ملیۆن و 520 هەزار و
727یان مەڕە، پارێزگای موسڵ لە پلەی یەکەمدا دێت کە پێنج ملیۆن و 270 هەزار و 816
سەریان هەیە و دوای ئەویش پارێزگای ئەنبار دێت کە دوو ملیۆن و 863 هەزار و 602 سەر
مەڕی هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو کە یەك ملیۆن و 360 هەزار و 742 سەر بزن
هەیە کە لەوەشدا موسڵ هەر یەکەمە و 269 هەزار و 147 سەری هەیە و ئەنباریش خاوەنی
155 هەزار و 80 سەرە.
بەرپرسەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ راشیگەیاند یەك ملیۆن و 877
هەزار و 827 سەر مانگا لە عیراق هەیە کە زۆربەیان لە پارێزگای زیقارن و ژمارەی گامێشیش
لە سەرجەم پارێزگاکاندا 462 هەزار و 291 سەرە کە لەوەیاندا بەغدای پایتەخت لە
پێشەوەیە و خاوەنی 102 هەزار و 106 سەر گامێشە.
وەلید محەمەد وتیشی: لە عیراقدا 204 هەزار و 894 وشتر
هەیە کە 27 هەزار و 723یان لە موسەننان و موسڵیش بە بوونی 27 هەزار و 131 سەر لە
پلەی دووەمدایە.