هەواڵی نوێ لەبارەی داخستنی ماڵپەرە پۆڕنەکان لە عیراق

هەمەڕەنگ

03/04/2023     ژمارەی بینراو 329

راچڵەکین -
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق ئاماری نوێی دەربارەی داخستنی ماڵپەڕە پۆڕنەکان، بڵاوکردەوە و رایگەیاند هەزار و 200 ماڵپەڕی داخستووە.

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق رایگەیاند: لەمساڵدا توانیویەتی هەزار و 200 ماڵپەری پۆرن و 34 ماڵپەری دژ بە یاساکانی عیراق بلۆک بکات.

روونیشیکردەوە 34 ماڵپەڕی دیکەش کە زیانیان بە ئاسایشی عیراق گەیاندوە بلۆک کراون.

وەزارەتی پەیوەندییەکان ئەوەشیخستەڕوو کە بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەوڵدەدات ماڵپەرەکانی دیکەش دابخات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن