كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر داری پڕتەقاڵ

کشتوکاڵ

04/04/2020     ژمارەی بینراو 2291

داری پڕتەقاڵ

ڕاچڵه‌كین-
کەش و هەوای ناوچەکە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر گەشەی دارەکان و بڕی بەرهەمیان،پلەی گەرمی گونجاو بۆ گەشەکردنیان (۲۰--۳۳)پلەی سەدیە، مەرجەو نابێت باخی پڕتەقاڵ لەو شوێنانە دابنرێت کە پلەی گەرمی بگاتە ژێر سفر ئه‌گه‌ر نا زیانێکی زۆر بەر دارەکان دەکەوێت.

بۆ گه‌شه‌ی‌ دره‌ختی پرته‌فاڵ پلەی گەرمی بەرز بەگرفت دانانرێت بەبەراورد بەدابەزین بەمەرجێک ئاودێری باشی دارەکان بکرێت وە ڕێژەی شێی پێویست لەکەشەکەدا بوونی هەبێت،باشترە دارەکان ڕاستەوخۆ بەر تیشکی خۆرو بەر ڕەشەبا نەکەون ،وەنابێت سێبەری زۆریش لەسەر دارەکان هەبێت دەنا ئەبێتە هۆی بەرنەگرتن، پڕتەقاڵ لەزۆربەی خاکەکاندا گەشە دەکات جگە لەخاکی سوێر.

شێوازی پەینکردنی داری پڕتەقاڵ:
پڕتەقاڵ پێویستی بە 12توخمە تابەشێوازێکی باش گەشه بکات،بەبڕی زۆر تووخمەکانی:
نایترۆجین،فۆسفۆر،پۆتاسیۆم،مەگنیسیۆم،کالیسیۆم، کبریت، و بەبڕی کەم ئاسن،زنک،مەنگەنیز،موبیدیتوم،نوحاس،بۆرۆن.

باشترین پەینی کیمیاش بۆ داری پڕتەقاڵ کبریتاتی ئامۆنیۆمە چونکە نیترۆجین و کبریتی تێدایە دەتوانێت بەسێجار پەینەکەی بۆ بەکاربێت یەکەمجار لەمانگی ئازاردا ،دووەمجار لەناوەڕاستی مانگی نیسان،دواجاریش سەرەتای مانگی حوزەیران.

ڕێگای زیادکردنی داری پڕتەقاڵ:
باشترین ڕێگا ڕێگای متوربەیە باشترین بنچەش داری نارنجە کە داری پڕتەقاڵی لەسەر متوربە بکرێت چونکە داری نارنج بەرگەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و بەرزبوونەوەی ئاوی زەمینی دەگرێت، بەڵام ئەو پڕتەقاڵانەی لەسەر داری نارنج متوربه دەکرێن توێکڵەکەیان ئەستوردەبێت، دەشتوانرێت داری پڕتەقاڵ لەسەر داری لێمۆش متوربە بکرێت وە پڕتەقاڵێکی زۆیش دەگرێت بەڵام بەرامبەر بەسەرما هەستیار دەبێت،دەشتوانرێت لیمۆو لالنگیش لەسەر داری نارنج متوربە بکرێت.

گوڵی پڕتەقاڵ :
دوای کرانەوەی پێنج ڕۆژ چاوەڕێی پیتاندن دەکات ئەوماوەیە کەشوهەوا لەبار نەبێت و هەنگ سەردانی دارەکە نەکات و گوڵەکان نەپیتێنرێن هەڵدەوەرن، پێویستە لەکاتی گوڵگرتنی پڕتەقاڵدا تووشی شۆکەو هیچ مێرویەکی زیان بەخش نەبێت تا پڕۆسەی پیتاندنێ گوڵەکان بەباشی ئەنجام بدرێت نموونە ئەگەر گوڵێک لەلایەن مێروویەکی ترەوە شیلەکەی هەڵ مژرابێت ئەوە هەنگ سەردانی ناکات چونکە هەنگ لەدوری چەند مەترێک ئەوگوڵانە جیادەکاتەوەو دەیانناسێتەوە کە شیلەیان تێدایە یاخود تێیاندا نیە، چەند ڕۆژێک پێش گوڵگرتن ئەبێت بەرهەمی ساڵی پێشتر لەدارەکە کرابێتەوە تاکو تەحسیری خراپی لەسەر بەرهەمی ساڵی ئایندە نەبێت .

ئا:سعید ملا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن