کەشناسی: لێزمە باران بەردەوامە و شەویش لەم ناوچانە بەهێزتر دەبێت

کوردستان

12/04/2023     ژمارەی بینراو 713

راچڵەکین –
کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمشەو ئاستی باران بارین لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان ببارێت و سبەینێش شەپۆلەکە لاواز دەبێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، باران بارین لەسەرجەم ناوچەکان بەردەوام دەبێت و لێزمە و هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت.

روونیشیکردەوە کە زۆرترین بارانى پێشبینیکراو لە شەودا لەسەر ناوچەکانى بەرزنجە، پێنجوێن، قەرەداغ، دەربەندیخان، کەلار و کفرى دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێش رایگەیاند: شەپۆلى باران بارین لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان، ناوە ناوە باران بارینى مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان.

ئەوەشیخستەڕوو کە بە هۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرماوە ئەگەری بارینی تەرزە هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  20 پلەى سیلیزى
سلێمانی   : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک      : 17پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 21پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  18 پلەى سیلیزى
سۆران    :  18 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  27 پلەى سیلیزى

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن