سامسۆنگ پاشەکشەی بە ئەپڵ کرد و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

هەمەڕەنگ

19/04/2023     ژمارەی بینراو 348

راچڵەکین –

بە هۆی فرۆشی مۆبایلەکانی گالاکسی ئێس ٢٣وە، کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا پلەی یەکەمی لە بازاڕی جیهانی مۆبایلە زیرەکەکاندا بەدەستهێنایەوە، ئەویش دوای ئەوەی لە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

جیاوازی نێوان سامسۆنگ و ئەپڵ لە چارەکی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا ٦ خاڵ بوو، بەڵام لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بب بە یەك خاڵ، ئەمەش بۆ سامسۆنگ مایەی دڵنیایی نییە.

کۆمپانیای کانالیس کۆمپانیای توێژینەوەی بازاڕ ڕایگەیاندووە، سامسۆنگ لەسەدا ٢٢ی پشکی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانی تۆمارکردووە و خاڵێک پێش ئەپڵی ڕکابەری کەوتووە.

لە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوودا، پشکی کۆمپانیای ئەپڵ گەیشتە ٢٥%، ئەمەش کاریگەری لەسەر کاردانەوەی خستنەبازاڕی نوێترین مۆبایلەکان هەبوو و بەهۆیەوە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و سامسۆنگیش بە ڕێژەی ٢٠% چووە پلەی دووەم.

کانالیس ئاماژەی بەوەشکردووە، سامسۆنگ تاکە کۆمپانیایە کە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوو بوژانەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام پشکی سامسۆنگ بە بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دوو خاڵ لەسەدا کەمیکردووە، لەکاتێکدا پشکی ئەپڵ بە ڕێژەی بەرزبووەتەوە 3 خاڵ لەسەدا لە هەمان ماوەی ساڵدا.

کۆمپانیای شاومی چینی بە ڕێژەی ١١% پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، دوای ئەویش کۆمپانیای ئۆپۆی چینی بە ڕێژەی ١٠% و کۆمپانیای چینی ڤیڤۆ بە ڕێژەی ٨% دێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن