سوودانی چەند بڕیارێكی سەردەمی مستەفا كازمی هەڵدەوەشێنێتەوە

عێراق

16/05/2023     ژمارەی بینراو 441

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق

راچڵەكین -

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی چەند بڕیارێك كە لەسەردەمی حكومەتی كاربەڕێكەری پێشوو لەلایەن مستەفا كازمییەوە دەركراون.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا چەندین رێوشوێن سەبارەت بەو بڕیارانە دەركران، كە لەلاسیەن مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عیراق دەریكردوون، بەتایبەتیش ئەو بڕیارانەی كە لەماوەی نێوان 8-10-2021 تاوەكو 27-10-2022 دەركراون، كە حكومەت كاربەڕێكەر بووەو بەپێی یاسا بۆی نییە بڕیاری لەو جۆرە دەربكات.

یەكێك لەو بڕیارانەی كازمی كە ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی درا، بڕیاری ژمارە 399ی ساڵی 2021ە كە تایبەت بە دامەزراندنی دوو راوێژكار بۆ دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عیراق بەپلەی بەڕێوەبەری گشتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن