دەنگ لەسەر دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران دەدرێت

عێراق

17/05/2023     ژمارەی بینراو 129

راچڵەکین –

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیی و خانەنشینی کرێکاران دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام دەدرێت و تێیدا دەنگدان لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیی و خانەنشینی کرێکاران تەواو دەکرێت.

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە میانی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە ‌کۆی ١١٠ ماددەی‌ پڕۆژەیاساکە، ٣٥ ماددەی پەسەند کرد و چاوەڕان دەکرێت لە میانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، ٧٥ ماددەکەی دیکەی پرۆژەیاساکە پەسەند بکات.

پێشتر سەنا موسەوی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عیراق، رایگەیاندبوو کە لەچوارچێوەی بوودجەی گشتییدا، ٦٠٠ ھەزار خێزان یاسای پاراستنی کۆمەڵایەتیی دەیانگرێتەوە.

ھاوکات ستار دەنبوس، سەرۆکی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی عیراق، رایگەیاندبوو زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کرێکار لە عیراق تۆمار کراون و لەو ژمارەیە، تەنھا ٦٥٠ ھەزاریان دەستەبەر کراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن