سینان ئۆغان لەنێوان دەنگدان بە ئەردۆغان و ئۆغڵۆ خۆی یەكلاكردەوە

جیهان

22/05/2023     ژمارەی بینراو 215

راچڵەكین-

سینان ئۆغان، كاندیدی هاوپەیمانیی ئاتا رایگەیاند، لەگەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا دەنگ بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، كاندیدی هاوپەیمانی جمهور بدەن. داوای لە دەنگدەرانی كرد، رۆژی 28ی ئایار لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیا، دەنگ بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور بدەن.

سینان ئۆغان، كەلەگەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا 5.1%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا، ئەمڕۆ دووشەممە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پشتگیریی خۆی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا راگەیاندو داوای لە دەنگدەرانی كرد لەگەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا دەنگ بە ئەردۆغان بدەن.

لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان 49.5٪، كەمال كڵچدارئۆغڵو 44.8٪ و سینان ئۆغان 5.1٪ی دەنگەكانیان بەدەستهێنا.

بڕیارە رۆژی 28ی ئەم مانگە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا لەنێوان ئەردۆغان و ئۆغڵۆ-دا بەڕێوەبچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن