پشکی هەرێمی کوردستان یەکێکە لەو دوو هۆکارەی پەسەندکردنی بودجەیان دواخستووە

ئابوری

23/05/2023     ژمارەی بینراو 176

راچڵەکین –

پشکی هەرێمی کوردستان و جێگۆڕکێ بە بڕە پارە تەرخانکراوەکانی نێو بودجە بوونەتە هۆی دواخستی پرۆژەیاساکە و بە وتەی ئەندامێکی لیژنەی دارایی، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لیژنەکە ئەو دوو بابەتەش یەکلابکاتەوە.

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، لیژنەی دارایی زۆربەی ماددەکانی پرۆژەیاساکەی یەکلاکردووەتەوە کە لە 67 ماددە پێکهاتووە.

روونیشیکردەوە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەو ماددانەی پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، لەگەڵ جێگۆڕێکانی نێو بودجە یەکلادەکرێنەوە.

کازمی وتیشی: "ئومێدەوارین ئەمڕۆ ناکۆکییەکان کۆتاییان بێت و کۆتایی ئەم هەفتەیە بودجە رادەستی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن