پۆگبا دوای ڕووداوەکەی ڤینیسیۆس: کێ دەمانپارێزێت؟

وەرزش

23/05/2023     ژمارەی بینراو 87

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

پۆڵ پۆگبای فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، دوای ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستیانەی کە یەکشەممەی ڕابردوو لە یارییەکەی ڤالێنسیادا ڕوویدا، کە هاندەرانی شەمشەمە کوێرەکان بە وتەی نەشیاو و ناشرین هێرشیان کردە سەر ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی و ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید هاتە دەنگ.

هاندەرانی ڤالێنسیا دروشمی ڕەگەزپەرستانەیان بەرامبەر ڤینیسیۆس دەستپێکرد، لە کاتی یارییەکەی هەردوو تیپەکەدا، پێش ئەوەی یاریزانەکە شەڕ لەگەڵ یاریزانانی ڤالێنسیا بکات و دواتر بە کارتی سووری ڕاستەوخۆ کرایە دەرەوەی یاریگا.

پۆگبا لە ڕێگەی هەژمارەکەیەوە لە “ئینستاگرام”، وێنەیەکی ڤینیسیۆسی بڵاوکردەوە و لەسەری نووسی: " کێ دەمانپارێزێت، یەکەمجار نییە، دواجاریش نابێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام نابێت جارێکی دیکە ئەوە تێپەڕێت، نموونەی زۆرمان هەیە و پێموایە ئەمڕۆ هەموومان هاوڕاین لەسەر ئەوەی لەو کاتەوە هیچ شتێک نەگۆڕاوە.

پۆگبا دوپاتیشی کردەوە، مۆزەکان، دەنگی ئاژەڵەکان، گۆرانییەکان دژی ئێمەن، ئەوە نەخۆشییەکی دەروونییە و پێموایە هەموومان هاوڕاین لەسەر ئەوەی کە ڕیکلام و دروشم هیچ گۆڕانکارییەک لەو کەسانەدا ناکات.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا نوسیویەتی" ئەگەر دامەزراوەکان نایانەوێت چارەسەرێکی ڕاستەقینە بدۆزنەوە، با هەوڵبدەین خۆمان، بە خۆمان بیکەین".

وە لە کۆتاییدا پۆگبا بۆ ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید نوسیویەتی: “ڤینیسیۆس، پشتگیری تەواو بۆ تۆ، براکەم.”

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن