تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات

کوردستان

26/05/2023     ژمارەی بینراو 614

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی كاریگەریەكانی خۆڵبارین لەسەر مرۆڤ، هۆشداریدەداتە هاوڵاتیان، هاوكات حەوت رێنمایی خۆپارێزیش بڵاودەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی ، ئاماژەی بەوەكردووە،هەڵمژینی ئەو هەوایەی بووە بە تەپ و تۆز  بە شێوەیەكی گشتی بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە و پێویستە  هاوڵاتیان لەكاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنمایەتەندروستیانەی خوارەوە پەیڕەو بكەن.

هۆكارەكانی ئەم خۆڵبارینە لەم ڕووە وە كاریگەری دەبێت:

١- دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و  پێڵووی چاوەكان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.
٢- هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوكردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و كەسەكە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
۳- فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوكردنی گوێچكەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و كاریگەری دروست دەكات لەسەر ئەو كەسە.
٤- ئەو كەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەكانیان زیاد دەكات.
٥- زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێكزیما.
٦- كاریگەری لەسەر كۆئەندامی هەناسەدان و سییەكان دروست دەكات و بەمەش كەسەكە تووشی كۆكە و پژمین و  ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونكە ئەو دەنكۆڵانە هەڵگری میكرۆب و بەكتریان.

سەرە ڕای هۆكار و كاریگەرییەكان چەندین ڕێگای خۆپارێزی هەیە كە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی چەند ڕێنمایی  بن لە ماڵەوە. ئەوانیش بریتین:

١-  داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاككردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی لە ماڵەوەن.
٢- لە كاتی چونە دەرەوە دەمامك ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بكەی بەبەردەوامی.
۳- دەرگا و پەنجەرە دابخە  ئەگەر بۆ حاڵەتی  زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
٤- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەكاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بكرێتەوە.
٥- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
٦- تێكەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەكردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە كە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونكە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەكان كێشە دروست دەكات.
۷- لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بكەن

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن