بوومەلەرزەیەكی بەهێز لەنزیك وێستگە ئەتۆمییەكانی ژاپۆن روویدا

جیهان

26/05/2023     ژمارەی بینراو 208

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی  6.2 بە پلە بەپێوەری رێختەر، لەنزیك وێستگە ئەتۆمییەكانی ژاپۆن لە رۆژهەڵاتی تۆكیۆی پایتەختی ئەو وڵاتە روویدا.

ئاژانسی كەشناسیی ژاپۆن (JMA) بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەكە بەقوڵایی 50 كیلۆمەتر كەناراوەكانی كامیسو لە پارێزگای چیبای هەژاندووەو بەهۆی بەهێزیی گوڕی بوومەلەرزەكە، لە تۆكیۆی پایتەخت و پارێزگاكانی دەوروبەریشی، هەستی پێكراوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەڕایی بەهێزیی بوومەلەرزەكە، پێشبینی ناكرێت بببێتە هۆی روودانی تسونامی، بەڵام باڵەخانە بەرزەكانی تۆكیۆو شارەكانی دەورەبەری هەژاندووەو بۆ ماوەیەكی كاتییش وێستگەكانی شەمەندەفەڕ لەكاركردن وەستاون.

میدیاكانی ژاپۆن باسیان لەوەكردووە، چەقی بوومەلەرزەكە دەكەوێتە نزیك وێستگە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكە، بەڵام هیچ زیانێكیان پێنەگەیشتووەو تائێستاش ئاماری زیانە گیانییەكان بڵاونەكراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن