هێلکه
ڕاچڵه‌كین-
قه‌ڵه‌وی سه‌رچاوی زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌کانه ئه‌مه شێوازێكی دابه‌زاندنی كێشه به سوود وه‌رگرتن له هێلكه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌كرێت بڕێكی زۆر له كێشی زیاده دابگیرێت، دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك شێوازی ئه‌م سیستمه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون كردۆته‌وه.
- ئه‌گه‌ر ئیشتهات زۆره یان بته‌وێت زۆر به خێرایی ده‌بزاێت،ڕه‌نگه پێویست بکات ده‌رمانی دابه‌زاندنی کێش به‌کار بێنێت به سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕی خۆراک.
یه‌که‌م ڕۆژ :
- بەیانی :
۱ نانی تیری + ۱ هێلکه‌ی كوڵاو + ( ۱ كوپ چا )
ـ نیوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ هێلکه‌ی كوڵاو + ۱ نانی تیری
- ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ا قاپ ته‌ماته‌ی سوره‌کراو + ۱ نانی تیری
دووه‌م ڕۆژ :
ـ بەیانی :
۱ نانی تیری + ۱ په‌نیری سێگۆشه + ( ۱ كوپ چا )
ـ نیوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + ۲ هێلکه‌ی كوڵاو + نیو نانی تیری
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ قاپ ماستی که‌م چه‌وری ( بێ سه‌رتوێژ ) + نیو نانی تیری + ( ۱ كوپ چا )
سێه‌م ڕۆژ :
ـ بەیانی :
۱ نانی تیری + ۱ قاپ ماستی که‌م چه‌وری ( بێ سه‌رتوێژ ) + ( ۱ كوپ چا )
ـ نیوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + 12 که‌وچک برنج + ۱ قاپ شله‌ی باینجان یان فاسۆلیای سه‌وز یان كوله‌كه یان بامیە
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ هێلکه‌ی کوڵاو + نیو نانی تیری + ( ۱ كوپ چا )
- چواره‌م ڕۆژ :
ـ بەیانی :
۱ نانی تیری + ۱ قاپ ماستی که‌م چه‌وری ( بێ سه‌رتوێژ ) + ( ۱ كوپ چا )
ـ نیوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + ۲ هێلکه‌ی كوڵاو + ۱ نانی تیری
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ په‌تاته‌ی کوڵاو + ۱ نانی تیری
- بەیانی :
۱ نانی تیری + ۱ هێلکه‌ی كوڵاو + ( ۱ كوپ چا )
ـ نیوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ شیش سینگی مریشكی بر‌ژاو + ۱ شیش سینگی ته‌ماته‌ی بر‌ژاو + نیو۱ نانی تیری
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ۲ هێلکه‌ی كوڵاو + نیو نانی تیری
پێنجه‌م ڕۆژ :
ـ بەیانی :
۱ نانی تیری + ۱ قاپ ماستی که‌م چه‌وری ( بێ سه‌رتوێژ ) + ( ۱ كوپ چا )
ـ نیوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + ۲ هێلکه‌ی كوڵاو + ۱ نانی تیری
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ په‌تاته‌ی کوڵاو + نیو نانی تیری + ( ۱ كوپ چا )
شه‌شه‌م ڕۆژ :
ـ بەیانی :
۱ نانی تیری + ۳ گوێز یان ۱ په‌نیری سێگۆشه + ( ۱ كوپ چا )
ـ نیوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + ۲ هێلکه‌ی كوڵاو + ۱ نانی تیری
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ هێلکه‌ی كوڵاو + ۱ نانی تیری + ( ۱ كوپ چا )
حه‌وته‌م ڕۆژ :
ـ بەیانی :
۱ نانی تیری + ۱ قاپ ماستی که‌م چه‌وری ( بێ سه‌رتوێژ ) + ( ۱ كوپ چا )
ـ نیوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + ۲ هێلکه‌ی كوڵاو + ۱ نانی تیری
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ا قاپ ته‌ماته‌ی سوره‌کراو + ۱ نانی تیری
پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ش جێ به جێ بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێجێمه‌دا :
1- ڕۆژانه سێ جار میوه بخورێت : كاتژمێر ( ۱۰ ی به‌یانی ) و ( ۳ ی عه‌سر ) و ( ۹‌ی شه‌و ) : هه‌ر جاره‌ی میوه‌که به‌قه‌ت قه‌باری ناوی ده‌ستی مرۆڤه‌که : بۆ نموونه سێ‌و ، پرته‌قاڵ ، لاله‌نگی ، کێوی یان دوو خه‌یار.
2- ڕۆژانه ۱۲ په‌رداخ ئاو یان زۆرتر بخۆره‌وه له نێوان ژه‌مه‌کان و خواردنه‌وه یه‌ک یان دوو په‌رداخ ئاو نیو كاتژمێر پێش ژه‌می خۆراک .
3- ئه‌گه‌ر له نێوان ژه‌مه‌كان برسیت بوو : بۆت هه‌یه میوه یا سه‌وزه بخوێت .
4- نابێت ئه‌م خوارنانه‌ی خواره‌وه به هیچ جۆریك بخۆیت:
ـ هه‌موو جۆره شیرینیه‌ك:پاقلاوه، برمه ، لوقمه‌قازی ، كێك ، پسكیت ، نوقوڵ ، نه‌سته‌له ، كاسته‌ر، محه‌له‌بی.
- سارده‌مه‌نی یه‌كان :ئاسكریم، چلووره ، مۆتا، دۆندرمه ، فالووده.
ـ بیبسی، كۆلا ،فانتا ، سێفن، شه‌ربه‌ت ، چپس .
5- به هێواشی نان بخۆ ، هه‌ركاتێك شتێكی زیاترت خوارد : بۆ ماوه‌ی ۱٥خوله‌ك وه‌رزش بكه .
6- شه‌وان پێویسته پێش كاتژمێر یانزه بخه‌ویت ، زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی پێش كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی.
7- ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام : ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی یەک كاتژمێر یان زیاتر : ئه‌گه‌ر ڕۆژێ بۆت نه‌کرا ؛ ڕۆژی دواتر دوو ئه‌ونده بکه ، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک ڕۆژانه زیاتری بکه.
8- له میوه‌کان : مۆز و خورما و تری بۆ ماوەیەک مه‌خۆ.
9- خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه ڕێگه پێدراوه به مه‌رجێک بێ شه‌کر یان که‌م شه‌کر بێت ، شه‌وان دوای كاتژمێر هه‌شت و نیو مه‌یانخۆره‌وه.
10- پێویسته زه‌ڵاته ( 10-15-خوله‌ك ) پێش ژه‌مه‌کان بخورێت، زه‌یت و ماێونیزی تێ نه‌کرێت، بۆت هه‌موو جۆره سه‌وزه‌یه‌کی تێ بکه‌یت له‌گه‌ڵ لیمۆ و نارنج و سندی یان سرکه.
11- ده‌توانیت بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته به‌کاری بهێنت .
12-ده‌توانیت هه‌فته‌ی دووجار له جیاتی ژه‌می نیوه‌ڕو یان ئێواره ماسی بر‌ژاو بخوێت له‌گه‌ڵ یه‌ک قاپ زه‌ڵاته .
13- ڕۆژانه یه‌ک كاتژمێر یان زیاتر بچۆره به‌ر هه‌تاو له نێوان كاتژمێر نۆی به‌یانی تا كاتژمێر سێی عه‌سر.